دوو هاووڵاتی دەست بەسەرکراو لە گرتنگەی زانیاری و هەواڵگری شنۆ گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
پەیامی کورد ... دوو هاووڵاتی دەست بەسەرکراو لە گرتنگەی زانیاری و هەواڵگری شنۆ گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
ڕەزا عێزەت تاج و شۆڕش مەحموودیان دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شنۆ لە گرتنگەی زانیاری و هەواڵگری ئەو شارەوە گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ ی جووڵای ٢٠٢١، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "ڕەزا عێزەتتاج" خەڵکی گوندی "شاهوانه" ی سەر بە شنۆ و "شۆڕش مەحموودیان" کۆڕی مەجید و خەڵکی شنۆ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراونەتەوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ ی جووڵای ٢٠٢١ ، هەر کامەیان بە جیا و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و لەو کاتەوە تەنیا یەکجار زۆر بە کۆرتی پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ خێزانیان هەبووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.