دوو هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵات دەستبەسەر کران
پەیامی کورد … دوو هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵات دەستبەسەر کران
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە٢٨ی ئابی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "یاسین رەئاوەر" تەمەن ٥٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای ئەوەی دەستبەسەرکراوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی ڕوون نیە.
لەلایەکی دیکەوە ، رۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان ٢٧٢١ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، محەمەد ڕەسایی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەردۆش" دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ڕەسایی ڕۆژی چوارشەممە لە رێگەی پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە.
هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەربوونی محەمەد ڕەسایی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.