TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو هاووڵاتیی کورد لە میاندواو دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 05 Temmuz 2022 17:42

پەیامی کورد... دوو هاووڵاتیی کورد لە میاندواو دەستبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی گامیش گوڵی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی حەسەن ماملی ئازەر و سەید سالار سەید ڕەحمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

Paylas: