TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو هاووڵاتیی کورد لەئێران لەسێدارە دران

Navas Jan
Admin
📅 09 Ocak 2023 22:06

پەیامی کورد... دوو هاووڵاتیی کورد لەئێران لەسێدارە دران

سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خالق خزرزادە و رەشید لەوەندەپوور، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەکانی بەندەر عەباس و کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی كانوونی دووه‌می 2023، سزای سێدارەی خالق خزرزادە، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەر عەباس جێبەجێ کرا.

هاوکات سزای سێدارەی رەشید لەوەندپوور، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی "خرەکووش"ی ئورمیە، لە بەندیخانەی رەجایی‌شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

خالق خزرزادە دوو ساڵ پێش و رەشید لەوەندپوور چەند ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.

Paylas: