TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو چالاکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 02 Mayıs 2021 01:50

پەیامی کورد … دوو چالاکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کران

 

هاوکات لەگەك یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، هێزە ئەمنییەکانی سنە هێرشیان کردوەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران و لانیکەم دوو چالاکی کرێکارییان دەستبەسەر کرد.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی ئایاری ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە شارەکی پیشەیی ژمارە دوو و  دوو چالاکی کرێکارییان بە ناوەکانی “هۆشەنگ کەریمی” و"شەیس ئەمانی" کە هەر دوو ئەندامی بەرێوەری یەکیەتیی کرێکارانی ئازادی ئێران بوون، دەستبەسەر کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکی کرێکاریان کە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی رۆژی جیهانی کرێکار لەم شوێنە کۆببونەوە، داوەتە بەر لێدان و کوتان.

 

ئەم دوو چالاکە کرێکارییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

Paylas: