TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو ئەندامی حیزبێکی کوردستانی لە پیرانشار شەهید بوون

Navas Jan
Admin
📅 30 Mayıs 2021 16:35

پەیامی کورد … دوو ئەندامی حیزبێکی کوردستانی لە پیرانشار شەهید بوون

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی سپای پاسداران لە ئۆتۆمبێلیک لە پیرانشار، دوو هاوڵاتی کە دەوترێ ئەندامی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران بوون، شەهید کراون.

 

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردان ٢٧٢١ (٢٩ی مەی ٢٠٢١) هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی "لک بن" سەر بە شاری پیرانشار، ئۆتۆمبێل  لە جۆری تویتایان داوەتە بەر دەسترێژی گوللە.

دوو کەس کە لە نێو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون و وەک باس دەکرێ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بوون  لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا شەهید بوون.

 

هەورها زانیاریان باس لەوە دەکەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی سپای پاسدارانیش لەوبارەوە هیچ هەواڵێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

 

سەرچاوەکانی هەنگاو لە پیرانشار ڕایانگەیاندووە کە لە دوێنێ شەوەوە ناوچەکە بە تەواوەتی میلیتاریزەکراوە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسدارانیش بە چڕی چاوەدێری ئەو ناوچەیە دەکەن.

Paylas: