Kurdistan
دوو سەربازی ئێرانی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژران
پەیامی کورد ... دوو سەربازی ئێرانی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژران
فەرماندەی پاسەوانی سنوری پارێزگای ئورمیە رایگەیاند، لە دوو پێکدادانی جیاجیادا لەو پارێزگایە دوو ئەندامی هێزەکانیان کوژراون.
یەحیا حسێن خان فەرماندەی پاسەوانی سنوری پارێزگای ورمێ بە ئاژانسی میهری راگەیاندووە، لە سنوری ئورمیە سەربازێک کە خەڵکی پارێزگای ئەردەبێڵ بووە لە پێکدادان لەگەڵ گروپێکی چەکداردا کوژراوە.
باسی لەوەشکردووە، لە سنوری شاری سەردەشتیش سەربازێکی دیکەی پاسەوانی سنور لە تێکهەڵچوون لەگەڵ گروپێکی قاچاخچیدا کوژراوە.