TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو سەربازی تورکیا لە عەفرین کوژران

Navas Jan
Admin
📅 08 Nisan 2021 15:29

پەیامی کورد … دوو سەربازی تورکیا لە عەفرین کوژران

 

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، دوو سەربازی وڵاتەکەی لە هێرشێکی یەکینەکانی پاراستنی یەپەگە لە باکوری سوریا کوژراون.

 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئەو سەربازەی تورکیا کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی (چڵە زەیتون) ئەرکیان بینووە، لە هێرشێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە کوژراون.

 

بە گوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هێرشەکەدا ٣ چەکداری ئەو هێزە هێرشبەرە کوژراون و دواتریش ناوچەیەکەی بۆردومانکردووە.

 

لەو ناوچانەی باکوری سوریا، کە سوپای تورکیا داگیریکردووە، ناوبەناو ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕوو دەدات.

Paylas: