دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢٦ توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، دوو كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا ١٢٦ تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته ١٠٤ هه‌زار و ٥٢٨ كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، دوو كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته سێ هه‌زار و ٤٢٦ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، ٩٧٠ كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه ٨٠ هه‌زار و ٩٤٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.