TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 28 Aralık 2020 23:57

 پەیامی کورد ... دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ١٣٢ تووشبووی نوێ تۆمار كراون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

 

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردوودا دوو كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌و پێیه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته‌ سێ هه‌زار و ٣٧٧.

 

هەروەها،  ١٣٢ كه‌سی دیكه‌ وه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ستنیشان كران. ژماره‌ی كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ ١٠٢ هه‌زارو ٩٥٩ كه‌س، هه‌روه‌ك ٣١٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌،ژماره‌ی كۆی گشتیی چاكبوانیش گه‌یشته‌ ٦٩٣ هه‌زار و ٦٧ کەس.

Paylas: