TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 27 Ocak 2021 00:36

پەیامی کورد ... دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا  ٦٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و ٩٨٣ تووشبووش چاكبوونەوە و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران (٤ هەولێر، ١٨ سلێمانی، ٤٣ دهۆك، ٢ گەرمیان)، ٩٨٣ تووشبووش چاكبوونەوە (٣٧٧ هەولێر، ١٧٥ سلێمانی، ٣٥٧ دهۆك، ٣٤ گەرمیان، ٤٠ ڕاپەڕین)، دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (١ هەولێر، ١ سلێمانی).

 

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە ١٠٥ هەزار و ٧٦٩ كەس، ٩٥ هەزار و ٤١٠ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٤٥٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: