فۆئاد مەعسوم : بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێم هەڵەبوو
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان هەڵەبوو و رێگه‌یه‌كی سەرکەوتوو نه‌بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستان رێگه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، چونكه سه‌ربه‌خۆیی خواستێكی شه‌خسی نییه، به‌ڵكو پرسێكه په‌یوه‌یسته به‌ناوه‌ند و وڵاتانی دراوسێشه‌وه، بۆیە بڕیاره‌كه‌سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
باسی لەوەشکردووە، په‌نابردن بۆ ئه‌و بڕیاره له‌ئه‌ستۆی هه‌ریه‌كە له‌حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیدایه، چونكه ئه‌وان له‌ساڵانی رابردوودا چارەسەری ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوانیان نەکرد.
ڕۆژى ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى لە هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکانى کوردستان لە دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بەڕێوە چوو.