TR KU SO
FB X
Kurdistan

فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان دكەن

Navas Jan
Admin
📅 02 Ekim 2023 13:15

پەیامی کورد... فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان دكەن


فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی بێركمە، گەرووی سنگاو چەند شوێنێكی دیكەی سنووری قەزای سیدەكان و گوندی بۆلێ لە بناری چیای قەندیل بۆردومان دەكەن.

ئەمشەو چەند فڕۆكەیەكی جەنگی سوپای توركیا بەنزمی بەسەر قەزای سیدەكان و ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕانەوەو دواتر بە چڕی چەند شوێنێكی ناوچەكەیان بۆردومان كرد.

ئەمەو تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بە زەرەرو زیانەكان لە ئەنجامی بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا.

 

Paylas: