Kurdistan
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگەیاند، كه بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ینى گه‌شتى نێوده‌وڵه‌تى له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستپێبكاته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (پەیاماکورد) کەوتووە ئاشکرایکردووە، کە "هێڵی ئاسمانی عێراق خشته‌یه‌كى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه كه له ئەمڕۆوە گه‌شته‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه
هەر لەراگەیندراوەکەدا هاتووە، کە بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ینى، (٦)ی نیسان، گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ دوبه‌ى ئه‌نجام بدرێت.