TR KU SO
FB X
Kurdistan

فیلمێکی بەهمەند قوبادی لە تۆڕی خزمەتگوزاری فیلمی نێت‌فلیکس بڵاو دەکرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 29 Eylül 2020 15:49

پەیامی کورد ... فیلمێکی بەهمەند قوبادی لە تۆڕی خزمەتگوزاری فیلمی نێت‌فلیکس بڵاو دەکرێتەوە

 

تۆڕی خزمەتگوزاری فیلمی نێت‌فلیکس، بە کڕینی فیلمی ”وەرزی کەرگەدەن“ ، بەرهەمی "بەهمەن قوبادی" دەرهێنەری کورد، ئەو فیلمەی لە تۆڕی جیهانی خۆیدا بڵاو کردەوە.

 

فیلمی ”وەرزی کەرگەدەن“، پێنجەمین فیلمی سینەمایی بەهمەن قوبادی-یە کە "مۆنیکا بەلووچی" ئەکترێسی بە ناوبانگی ئیتالیایی و "بێهرووز وسوقی" ئەکتەری بە ناوبانگی ئێرانی تێدا ڕۆڵ دەگێڕن.

 

 

ئەو فیلمە بەرهەمی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری دانیشتووی دەرەوەی ئێران، یەکەمین فیلمێکە کە بەرهەمی فیلمسازێکی ئێرانی و بە عەواملی ئێرانییە کە لە تۆڕی نێت‌فلیکس بڵاو دەکرێتەوە.

 

ئەم فیلمە لە ساڵێ ٢٠١٢ دا لە تورکیە درووست کرا. فیلمەکە باسی چیرۆکی خۆشەویستییەک دەکات کە پاش گوڕانکارییەکانی ساڵی ١٩٧٩ ی ئێران ڕوو دەدات.

 

بەهمەن قوبادی دەرهێنەری کوردی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و فیلمەکانی زۆربەی جارەکان لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە.

 

Paylas: