TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەڕەنسا بڕی ١٥ میلیۆن یۆرۆ هاوکاری بۆ دهۆک تەرخان دەکات

Navas Jan
Admin
📅 12 Ekim 2020 11:47

پەیامی کورد ... فەڕەنسا  بڕی ١٥ میلیۆن یۆرۆ هاوکاری بۆ دهۆک تەرخان دەکات

 

کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی بەگوژمەی ١٥ ملیۆن یۆرۆ پشتیوانی پڕۆژەی پەرەپێدان لەو پارێزگایەدا دەکات.

 

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئۆلیڤی دیکیوتینی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی دهۆکی کردووە و لەگەڵ عەلی تەتەر پاریزگاری دهۆک کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، وڵاتەکەی گوژمەی ١٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری لەو پارێزگایەدا تەرخانکردووە و ٥٠٠ کەسیش لەسنوری پارێزگاکە و ٦٠ هەزار خوێندکاریش لە سێکتەری جیاوازدا سودمەند دەبن.

 

کونسوڵی فەڕەنسا باسی لەوەشکردووە، ئەو هاوکارییانەی فەڕەنسا چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ جێبەجێدەکرێت، دەشڵێت، پڕۆژەکان لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکانەوە جێبەجێدەکرێن.

Paylas: