TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەرمانی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرا

سارا
Yazar
📅 21 Nisan 2019 16:12

پەیامی کورد  ...   سەرۆكی لیژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان لە ھەرێمی كوردستان گوتی، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لابردنی پاڵاوگە نایاساییەكانی دەركردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ھێزێك پێك هێندراوە و بە زووترین كات دەست بە لابردنیان دەكرێت.

د. سامی جەلال، ڕایگەیاند: "دوای تەواوبوونی مووڵەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان، ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە دەست بە داخستنی پاڵاوگەكان بكرێت و نووسراویشی بۆ وەزارەتی دارایی كردووە، بۆ ئەوەی بوودجەیان بۆ دابین بكەن و پێداویستی پێ بكڕن بۆ داخستن و ھەڵگرتنی پاڵاوگەكان و ئێستاش چاوەڕێی دابینكردنی پارەكە دەكەین".

سەرۆكی لیژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان گوتیشی: "ئێمە ھێزێكمان دروست كردووە بۆ ھەڵگرتنی ئەو پاڵاوگانە و شارەوانییش سێ پارچە زەویی بۆ دابین كردووین، بۆ ئەوەی كەلوپەلەكانی لێ كۆ بكەینەوە و بە زووترین كات دەست بە ھەڵگرتنیان دەكەین، چونكە ئەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە".

جەلال باسی لەوەش كرد، تەنیا داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان بەس نییە، بەڵكوو پێویستە لاببرێن، كە ژمارەیان ١٦٩ پاڵاوگەیە.

Paylas: