TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەرمانگەکانی سەر بەحکومەتی هەرێم بۆ مەخموور گەڕانەوە

نەهرۆ
Editor
📅 03 Nisan 2018 16:13

دوای دابڕانێکی زۆرو لەگەڵ کردنەوەی رێگای هەولێر - مەخموور، سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستیان گەڕانەوە شارەکە، گەڕانەوەشیان بەپێی رێککەوتن بووە لە نێوان قایمقامی مەخموور و فەرماندەی فیرقەی (٣)ی سوپای عێراق.

بەشێک لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لەنێو مەخموور بوونەتە بارەگای سەربازی، ئێستا لەگەڵ گەڕانەوەی فەرمانگەکان بۆ شارەکە، داواکراوە سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدرالی ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.
جێی ئاماژەیە، حكومەتی عێراق، لە (١٦) ئۆكتۆبەری ساڵی رابردو دوای هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان چەند ناوچەیەكی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و چەند بازگەیەكی بەڕووی هەرێمدا داخست.

Paylas: