فەرماندەی هەڵگوردی حدک تیرۆر کرا
فەرماندەی هەڵگوردی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە سێ رێیانی چوارقوڕنە-سەروچاوە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەدرێتە بەر دەسڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات.
دوێنێ سێ شەممە، بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە مەبستی مەراسیمی کردنەوەی فێرگەیەک لە چیای هەڵگورد بۆ پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، سەردانی چیای هەڵگورد دەکەن، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە راگەیاند، قادر قادری فەرماندەی هەڵگوردی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی گەڕانەوەیدا لە سێڕێیانی چوارقوڕنە-سەروچاوە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆر کرا.
وەک سەرچاوەکە گوتی، لەو گەڕاوەیەیدا تەنیا بووە و ٢٢ گولـلە بە جەستەیە و، لە ئێستایشدا بەرپرسانی ئەو حیزبە چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی فەرماندەکەیان بۆ شارۆچکەی کۆیە.
گوتیشی، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و دواتر زانیاریی پیویست لەوبارەوە دەخەنە ڕوو.