TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان "ڕۆژهەڵات " ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 10 Haziran 2018 14:36

سەبارەت بەو شەڕەی کە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ناوچەی شنۆ ڕوویدا  ناوەندیی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاونیشتمانیانی کوردستان و هەموو میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە شەوی ٨ لە سەر ٩ ی ٢٠١٨  تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاکێو لە ناوچەی شنۆ ڕوویدا کە لە ئاکامدا ٩ پاسدار کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.

ڕاگەیەنەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هێندێ میدیای دیکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دەنگۆی شەهیدبوونی ٧ پێشمەرگەیان راگەیاندبوو، بۆیە لەو پێوەندیەدا وێڕای وەدرۆخستنەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ زیانێک بەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و پێشمەرگەی کوردستان بە سڵامەت درێژەیان بە ئەرک و مەئموورییەتەکانی خۆیان داوە.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٢٠١٨/٦/١٠

 

Paylas: