فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... فڕاکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق راگەیندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند : خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقە و "پشتگیری تەواوى داخوازییه ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عێراقین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به فیشه‌ك به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین".
فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاندوە، "خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و به هه‌ده‌ردانی سه‌دان ملیار دۆلار و نه‌بونی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاری به‌ربڵاو و لاواز بونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به پڕۆسه‌ی دیموكراسی به هۆی ته‌زویری ههڵبژاردنهكانهوهیه".
دەقى راگەیەندراوەکە:
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق و به هه‌ده‌ردانی سه‌دان ملیار دۆلار و نه‌بوونی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاری به‌ربڵاو و لاواز بوونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به پڕۆسه‌ی دیموكراسی به هۆی ته‌زویری ههڵبژاردنهكانهوهیه.
ئێمه پشتگیری تەواو و بێچەندوچونی داخوازییه ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عێراقین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به فیشه‌ك به تووندی ئیدانه ده‌كه‌ین.
له‌هه‌مان كاتدا ترسی خۆشمان ناشارینه‌وه كه درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه، عێراق ده‌كاته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ گه‌رمه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه.
هه‌ربۆیه داوا له حکومەتی ئیتیحادی ئه‌كه‌ین به زوترین كات به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی فیعلی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاریی وه‌زاری بنێرێته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنی.
ئێمه پشتگیری چاكسازیی ریشه‌یی ده‌كه‌ین له عێراق و پێمان وایه ئیسڵاح له عێراق پاڵنه‌ری چاكسازیش ده‌بێ له هەرێمی كوردستان. له هه‌مان كات دا کۆبونەوەی پەرلەمان بێ بوونی نەخشەرێگا و بێ پرۆژەی رون بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی ریشەیی به چاره‌سه‌ر نازانین و پێمان وایه هێنده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆز ئه‌كات.
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٥/ ١٠/ ٢٠١٩