TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەفغانستان..تەقینەوەیەک زیاتر لە (٥٠) قوربانی لێکەوتەوە

نەهرۆ
Editor
📅 07 Mayıs 2018 18:52

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەناوەندێکی دەنگدان کە مزگەوتێک بوو لەرۆژهەڵاتی ئەفغانستان لانیکەم (١٧) کەس گیانیان لەدەستداو (٣٤)ی دیکەش برینداربوون.

بەوتەی بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستان، ئەمڕۆ (٧)ی ئایار لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک کە وەک ناوەندێکی تۆمارکردنی دەنگدەران لەهەرێمی خوست لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەکاردەهێنرێت، لانیکەم (١٧) کەس گیانیان لەدەستداو (٣٤)ی دیکەش برینداربوون.

هەر سەبارەت بەروداوەکە، وتەبێژێک بەناوی پۆلیسی ویلایەتەکەوە رایگەیاندووە، کە "هێرشەکە بەهۆی دانانی بۆمبەوە بووە لەناو مزگەوتەکەدا نەک لەڕێگەی هێرشی خۆکوژییەوە".

تەقینەوەکەی ئەمڕۆ بەشێکە لەو زنجیرە هێرش و تەقینەوانەی کە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەفغانستانی کردووەتە ئامانج.

تائامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

Paylas: