فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سروە عەبدۆلواحێد دەرکرا
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌رده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش تۆمه‌تی سوكایه‌تكردن به‌ڕۆڵی پێشمه‌رگه ده‌داته پاڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ڕاشیدهگهیهنێت، “هه‌ركاتێك بمانه‌وێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ههولێرعهبدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاندوه، “بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سروه عه‌بدولواحید له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ركراوه، ناوبراو له‌به‌غدا به‌پاڵپشتیی چه‌ند به‌رپرسێكی عه‌ره‌ب، قسه به‌كوردستان ده‌ڵێت”.
سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ی خستۆەتهڕوو، “تائێستا ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌هاتۆته هه‌ولێرو گرنگیشمان زۆر پێینه‌داوه، به‌ڵام هه‌ركاتێك بمانه‌وێت و گرنگی پێبده‌ین ده‌ستگیری ده‌كه‌ین، چونكه سروه عهبدۆلواحێد بهسوكایهتیكردن به‌ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌و ماڵباتی شه‌هیدان تاوانباره”.
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بۆ میدیاكان له‌كاتێكدایه، سروه عه‌بدولواحید پارێزبه‌ندی (حه‌سانه)ی په‌رله‌مانتاریی هه‌یه‌و به‌گوێره‌ی یاساش ناتوانرێت له‌لایه‌ن هیچ هێزێكی ئه‌منیه‌وه ده‌ستگیربكرێت.