TR KU SO
FB X
Kurdistan

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین ناوچەی باشووری کوردستان بۆمباران دەکەن

سارا
Yazar
📅 26 Nisan 2019 19:01

پەیامی کورد  ...   سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی چەکدارانی " پارتی کرێکارانی کوردستان "  پەکەکە له ناوچه‌كانی گارا، زاپ و ئاڤاشین ی لە باشووری کوردستان ئه‌نجامدا كه‌ بریتی بوون لە سه‌نگه‌ر، په‌ناگه‌، پێگه‌ و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی کە به‌كار ده‌هێندران.

لە ڕاگەیندراوێکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژەی بەوەدا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی چەکدارانی " پارتی کرێکارانی کوردستان "  پەکەکە له باشووری کوردستان ئه‌نجامدراوه‌.

هاوکات له‌ ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ میانەی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا سه‌نگه‌ر، په‌ناگه‌، پێگه‌ و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چەکدارانی " پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە  له ناوچه‌كانی گارا، زاپ و ئاڤاشین كردووەته‌‌ ئامانج.

Paylas: