فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
فراکسیۆنی پارتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆ و خانه‌نشینان،دڵنیا ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت،به‌ر له‌جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه وخانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێ،هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌ت دڵنیاکراوینه‌ته‌وه که،به‌پێی سیسته‌می تازه ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچه دابه‌ش ده‌کرێ،به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه کوردستان پارێزه‌کان و هێزه ئاسایش پارێزه‌کان وخانه‌نشینانی به‌ڕێز دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که،هه‌وڵ وتواناو فشاره‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جارێکی‌تریش ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه به‌پێی بڕیاری ژماره ١٩ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ،پێشمه‌رگه له‌ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می دابه‌شکردنی مووچه بێت نه‌ک له کۆتایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ و فشار‌و به‌دواداچوونه‌کانی فراکسیۆنی پارتی به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام ده‌بن.
فراکسیۆنی پ،د،ک
١/٦/٢٠١٨