فرسەت سۆفی بوو بە ٤١ ەمین پارێزگاری هەولێر
پەیامی کورد ... له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، فرسه‌ت سۆفی به ده‌نگدانی ئاشكرا وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 70ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دوای خستنه‌ڕووی سیڤی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگ فرسه‌ت سۆفی وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ولێر له 1923ه‌وه بووه‌ته پارێزگار و به هه‌ڵبژاردنی فرسه‌ت سۆفی، وه‌ك 41ه‌مین پارێزگار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پارێزگاری نوێی ھەولێر پڕۆفایلەکەی پێک ھاتووە لە:
دکتۆر فەرسەت سۆفی
ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە
دکتۆرای لە یاسای گشتی ھەیە
مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی ھەولێر بووە
ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە
ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە
ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بووە
ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە
سەرۆکی لیژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.