TR KU SO
FB X
Kurdistan

جۆ بایدن لە نامەیەکدا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکات

Navas Jan
Admin
📅 30 Mart 2022 20:39

پەیامی کورد... جۆ بایدن لە نامەیەکدا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی ‏کوردستان پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.‏

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا باڵیۆزی ئەمریکا نامەیەکی جۆ بایدن سەرۆکی ‏وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گەیاندە نێچیرڤان بارزانی کە تێیدا ‏جەخت لە پشتگیری ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەتەوە. ‏

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر دوو لا دۆخی سیاسی عێراق هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی و کۆبوونەوەکانی ‏ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردوە، هەروەها هەر دوو لا هاوڕابوون لەسەر پێویستی هەبوونی سیستەمێکی ‏حوکمڕانی تەندروست لە عێراق لەسەر بنەمای متمانە و هاوبەشی ڕاستەقینەو ‏پابەندی بە دەستوور و بنەماکانییەوە کە تەنیا ڕێگەیە بۆ ئارامی و سەقامگیری، ‏جەختیشیان لە گرنگی بنیاتنانی متمانە و لێکگەیشتنی هاوبەشی نێوان لایەنە ‏عێراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان کردووەتەوە.‏

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە گفتوگۆی لایەنەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و گرنگی ‏یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا و کاری پێکەوەیی لەگەڵ لایەنە ‏عێراقییەکان و گرنگی بەردەوامی گفتوگۆی هەولێر- بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ‏کێشەکان کراوەتەوە.

Paylas: