TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەدەپە لە ئاستی تورکیا سێهەمین حیزبە

Navas Jan
Admin
📅 25 Haziran 2018 03:28

پەیاما کورد ـ دوابەدوای  هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیادا، هەدەپە توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا پلەی سێیەم لەسەر ئاستی پارتەكانی توركیادا بەدەست بێنێت.


لە ئەنجامی جیاكردنەوەی 96%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیادا، هەدەپە توانیویەتی لەسەر ئاستی توركیا ببێتە سێیەم پارت و لە دوای ئاكپارتی و جەهەپە بێت.


بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، هەدەپە توانیویەتی 11.22%ی كۆی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا بەدەست بهینێت، مەهەپە كەوتووەتە دوای هەدەپەوە بەبەدەستهێنانی 11.18%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا.

Paylas: