Kurdistan
هەدەپە ... ئێمە بە بڕیاری دادگا ڕازینە
هاوسەرۆکی هەدەپە " پەروین بۆڵدان " سەبارەت بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ لە ئەورووپا دا کە لە سەر بابەتی سەڵاحەددین دەمیرتاش بەیاناتی داوە و ووتی :
بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا زۆر گرینگە . لە بەر پاراستنی ماف دەبێ دادگا لە ئاستی بندا بڕیاری خۆیان بە گوێرەی بڕیاری ئەورووپا بدەن و لە سەرووی ئەوانەش سەڵاحەددین دەمیرتاش و هەموو هاوڕێیەکانی ئێمەی دیکەش بە ئازادی بینە دەرەوە لە بەندیخانە .
بۆڵدان هەروەها ڕایگەیاند پەرلەمانتاری ئەوان لە هەکاری " لەیلا گۆڤێن " کە وەکوو پەرلەمانتاری ئەوان هەڵبژێردراوە ئێستاش لە بەندیخانەیە و هەروەها لە ٧ی مانگەوە دەستی بە مانگرتن کردووە و مانی لە خواردن گرتووە .