TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێڵەكانی گواستنەوەی ناو شار بە مەرجی تەندرووستی دەكرێنەوە

سارا
Yazar
📅 22 Nisan 2020 19:33

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، پێشنیازی هەموو پارێزگاكان پێشكەشی وەزارەتی گواستنەوە كراوە بۆ ئەوەی هێڵی گواستنەوەی ناو شار بكرێتەوە و دەشڵێ: "ئێمە تاوتوێی دەكەین و دواتریش لە ماوەیەكی نزیكدا بە مەرج و ڕێنمایی تەندرووستی هێڵەكانی گواستنەوە دەكرێنەوە".

سەڵاح جەوهەر، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "هەموو پارێزگاكان داوایان پێشكەش كردووە كە هێڵەكانی گواستنەوە بكەونەوە كار و، ئێمەش داواكارییەكان لە وەزارەت تاوتوێ دەكەین و لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامیان دەدەینەوە بۆ ئەوەی بكەونەوە كار".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "بە مەرج و رێنمایی تەندرووستی سەرەتا تەنها هێڵەكانی ناو شار دەكرێنەوە و جارێ هێڵەكانی دیكە ناكرێنەوە، ئەویش پێویستە ماسك ببەستن و دەستكێشیان لە دەست بێت، هەروەها بەردەوامیش ناو ئۆتۆمبێل بڕشێنن و سەرنشینەكانیش لە یەك دوور بن و زۆر سەرنشین سواری ئۆتۆمبێلەكانیان نەكەن".

Paylas: