یه‌ك شه‌ممه مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دابه‌ش دەكرێت
بڕیاره مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌بێ پاشه‌كه‌وت خه‌رج بكرێت.
دوای ته‌واو بوونی وردبینیكردن له لیستی مووچه خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌کانیان رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌بێ پاشه‌كه‌وت خه‌رج دەکرێت.
ماڵپه‌ری به‌غداد ئه‌لیۆم بڵاوی کردووتەوە کە سەرچاوەیەکیان پێیان راگەیاندووە: : دوای سه‌ردانی عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ هه‌ولێر و سازدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی لقی بانكه‌كانی عێراق ، لێكتێگه‌یشتنێك له‌باره‌ی ره‌شنووسی دابه‌شكردنی مووچه هاته ئاراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی بەغدا راشیگەیاندووە: ده‌بێ حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوشێوه‌ی بریاری كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان،بریارێكی دیكه سه‌باره‌ت به مووچه ده‌ربكات.
سه‌رچاوه‌کە ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌كه‌وێته رۆژی یه‌ك شه‌ممه و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.