TR KU SO
FB X
Kurdistan

حۆکم دراوەکانی بادینان بە هەمان حۆکمی پێشوو بڕیاری کۆتایی یان لە سەردرا و سزاکەیان بۆ دوایین جار پەسەند کرا

سارا
Yazar
📅 27 Haziran 2021 18:47

پەیامی کورد      ...   حۆکم دراوەکانی بادینان بە هەمان حۆکمی پێشوو بڕیاری کۆتایی یان لە سەردرا و سزاکەیان بۆ دوایین جار پەسەند کرا

بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی حۆكمدراوانی بادینان ئاشكرایكرد، دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەبارەی حوكمدراوانی بادینان دەركردووە و هەر یەكە لەو چالاكوان و رۆژنامەوانانە بە ٦ ساڵ زیندانیكردن سزا دەدرێن.
بەشدار حەسەن بە دەزگاكانی هەواڵی راگەیاندووە، دادگای پێداچوونەوە جارێكی تر بڕیاریداوە بە پەسەندكردنی سزای حۆکمدراوانی بادینان.
روونیشیكردووەتەوە، دوای ئەوەش تەنها سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەتوانێت لێبوردن بۆ ئەو سزادراوانە دەربكات، یاخود پەلەمان و حكوومەت لێبوردن بۆ ژمارەیەك لە بەندكراوان دەربكەن و ئەوانیش بگرێتەوە.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی حۆكمدراوانی بادینان داواش لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات، لێبوردنێك دەربكەن چوونكە لەساڵی ٢٠١٦ەوە لێبووردن لە هەرێمی كوردستان دەرنەكراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر هەمان دادگای سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر حۆکمدراوانی بادیناندا پەسەند كرد كە تۆمەتی ناپاكییان دراوەتە پاڵ، بەڵام بەهۆی فشارەكانەوە جارێكی تر بڕیارەكە گەڕێنرایەوە هەمان دادگا بەهیوای پێداچوونەوە.

Paylas: