Kurdistan
حۆکمی لە سێدارەدانی ژینگەوانێکی کرماشانی لە دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست کرایەوە
پەیامی کورد ... حۆکمی لە سێدارەدانی ژینگەوانێکی کرماشانی لە دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست کرایەوە
بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، ژینگەوانێکی کرماشانی بە ناوی بروومەند نەجەفی کە بە کوشتنی ڕاوچییەکی نایاسایی تۆمەتبار کرابوو، حۆکمی لەسێدارەدانی لەلایەن دیوانی باڵای ووڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە.