پهیامی نێچیرڤان بارزانی له ساڵیادی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
پەیامی کورد ... بهبۆنهی تێپهڕبوونی 73 ساڵ بهسهر دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سهرۆكی پارتی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی حزبهكهی، سهرۆك بارزانی، سهرجهم ئهندام و
لایهنگرانی حزبهكهی كرد.
دهقی پهیامی نێچیرڤان بارزانی بهبۆنهی ساڵیادی دامهزراندنی پارتی:
بەبۆنەی (73)ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه، پیرۆزبایی لە جهنابى سەرۆك بارزانى، مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی، هەموو لق و ناوچە و ڕێكخراو و بنكهكان، خانهوادهى شەهیدان، كادیران و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم.
دامەزراندنی پارتی لە ساڵی 1946دا وەرچەرخانێكی مێژوویى بوو له كوردستان، لەوكاتەوە ئیرادەی كوردستانييان به ههموو پێكهاتهكانييهوه بۆ ئازادی و پێشكەوتن بووە هێز و بزووتنەوەیەكی ڕێكخراو و سەرتاسەری. دامەزراندنی پارتی بووە سەرەتای بووژانەوەیەكی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ڕۆشنبیری لەنێو كۆمەڵگەی كوردستاندا و گەلی كوردستان بووە خاوەن بزووتنەوەیەكی سیاسی حیساببۆكراو لە ناوچەكە، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهاندا.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابهرايهتيى بارزانيی نەمر، بۆ یەكەمجار بووە خاوەن درێژترین و فراوانترین شۆڕش لە مێژووی هاوچەرخی كوردستاندا و توانی بەشێك لە ئامانجەكانی گهلى كوردستان لە ڕێككەوتنێكی سیاسيی فەرمیدا لەگەڵ حكوومەتی عێراق جێ بكاتەوە، ئەوەش بووە مایەی بەدەستهێنانی دانپێدانانێكی جیهانی بە ڕەوایەتيی دۆز و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان، هەروەها لە شۆڕشی ئەیلوولدا پارتی بووە خاوەنی گەورەترین هێزی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
پارتی نسكۆ و سەختی بینیون، بەڵام لهبهر ئهوهی خاوەن باوەڕ و بنچینەیەكی ڕیشەداری بەهێزە، هەمیشە توانیویەتی هەموو نسكۆ و سەختییەكان تێپەڕێنێت و مایەی مانەوە و سەركەوتن بێت بۆ كوردستانييان، هەروەها بەشدارێكی بەهێز بووە لە بزووتنەوەی دیموكراسی و مەدەنيی عێراقدا، لەبەر ئەوە لە مێژووی عێراقیشدا خاوەن پێگەیەكی بەهێزە.
پارتی دیموكراتی كوردستان كە شانازيی گەورەی هەیە لە دروستبوون و پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراسيی هەرێمی كوردستان و چەسپاندنی وەك قەوارەیەك لە دەستووری عێراقدا، لە هەمان كاتدا پارتی و پارتییەكان شانازيی بەڕێوەبردنی سەركەوتووانەی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و پێشخستنی هەمەلایەنەی هەرێمی كوردستان و پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى و كولتوورى پێكهوهژيان و لێبوردهييیان هەیە. قارەمانيهتيی ئەندامان و جەماوەری پارتی جارێكی دیكە لە بەرگريی قارەمانانەی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا خۆی نواندەوە كه وەك هێزی پارێزەری ئازاديی جیهان، شانازییەكی گەورەی جیهانی تۆمار كرد.
پارتی وەك هێزێكی ڕیشەدار و بزووتنەوەیەكی جەماوەريی بنكەفراوان، خاوەن هێزێكی زۆر بەهێزی ئاوەدانی و نوێبوونەوە و پێشكەوتنە. لاوان و قوتابيان و ئافرهتانى پارتی حەزێكی گەورەیان هەیە بۆ كار و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، پارتی بە پشتیوانيی تێكۆشەرە دێرین و بەئەزموونەكانی و جهماوهرى دڵسۆزى كوردستان بەهێزتر دەبێت، هەر لەبەرئەوەش لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا سهرکهوتنی گهورهی بهدهست هێنا، لەمەودواش پارتی بە كارنامە و پلانی بەرفراوانتر دەتوانێت زیاتر خزمەتی دۆز و ئامانجەكانی گەلی كوردستان به ههموو پێكهاتهكانييهوه بكات.
دووباره ئهم ياده له ههموو كوردستانييان پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی