هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان پەسەندكرا
پەیامی کورد … هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان پەسەندكرا
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی كوردستان پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و دوو پڕۆژه‌یاسای تریش ده‌نگیان له‌سه‌ر درا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٧/٨، دانیشتنی ژماره (١٨)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌مى تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (٨١) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌مى تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كاریش، پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادى ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی کوردستان، خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (٦٧) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
هەر لە دانیشتی ئەمڕۆدا بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتایی تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ش، پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠)ى ساڵی ١٩٩٨ی هەموارکراو، كۆی یاسا هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (٧٢) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.