ڕاگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
پەیامی کورد... ڕاگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی دوایین سەردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ بەغدا بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هه‌رێمی کوردستان هاتووە: "سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ميانى دوا سه‌ردانه‌کانیدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی فیدراڵی و لايه‌نه سياسييه‌كان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا له ماده‌ی (١٤٠)، بودجه و شایسته دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات".
ئەوەش خراوەتە روو: "نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى به ته‌واوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كرده‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه به هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه به بوونى گرووپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆيه هه‌ولێر و به‌غدا به ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنووره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه به‌ر".
ئاماژە بەوەش دراوە: "نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزلهيهكگرتن و دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه لەمبارەیەوە بگێڕێت".