TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئه‌نجامى فه‌رمى هه‌ڵبژاردنەكان له‌ دهۆك و كه‌ركووك ڕاگەیێنرا

📅 16 Mayıs 2018 13:43

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ئه‌نجامى به‌رایى هەردوو پارێزگاى دهۆك و كه‌ركووكی راگه‌یاند.


به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان، له‌ دهۆك پارتى یه‌كه‌مه‌، یه‌كگرتوو دووه‌مه‌ و هاوپه‌یمانى سێیه‌مه‌.


هەروەها له‌ كه‌ركووك، یه‌كێتى یه‌كه‌مه‌، هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى دووه‌م و به‌ره‌ى توركمانى سێیه‌مه‌.

 
بەگوێرەی راگەیاندنەكە:


لە دهۆك:

پارتی زیاتر لە ٣٤٨ هەزار دەنگی هێناوە.

یەكگرتوو زیاتر لە ٤٣ هەزار دەنگ.

هاوپەیمانی زیاتر لە ٢٥ هەزار دەنگ.

یەكێتی زیاتر لە ٢٥ هەزار دەنگ.

نەوەی نوێ زیاتر لە ١٧ هەزار دەنگ.

گۆران زیاتر لە سێ هەزار دەنگ.

 

لە كەركووك:
 
یەکێتی زیاتر لە ١٨٤ هەزار دەنگ.

هاوپەیمانی وەتەنییە زیاتر لە ١٤ هەزار دەنگ.

هاوپەیمانیی فەتح زیاتر لە ١٨ هەزار دەنگ.

نەوەی نوێ زیاتر لە ١٢ هەزار دەنگ.

لیستی نیشتمان زیاتر لە ١٣ هەزار دەنگ.

لیستی تەزاموون زیاتر لە  ١٠ هەزار دەنگ. 

Paylas: