TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەوڵدەدرێت خەیار لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە بكرێت

Navas Jan
Admin
📅 24 Mayıs 2023 21:55

پەیامی کورد... هەوڵدەدرێت خەیار لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە بكرێت

لە هەرێمی كوردستانەوە خەیار هەناردەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواری عیراق دەكرێت و هەوڵدەدرێت هەناردەی وڵاتانی دەرەوەش بكرێت
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بۆ پشتگیریی جوتیاران و ساغكردنەوەو بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەی خەیار لە دەرەوە قەدەغە كراوە، ئێستا تەنها لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ رۆژانە نزیكەی 6 تۆن خەیار بەرهەم دەهێنرێت، جگە لەپێداویستیی ناوخۆ، هەناردەی ناوەڕاست و خواروی عیراقیش دەكرێت و كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ئایندەشدا هەناردەی دەرەوەی وڵات بكرێت.
لەوبارەیەشەوە یوسف بەگ عەبدوڵڵا كە جوتیارێكی گوندی سپیمالی ئاكرێیە بە سایتی فەرمانگەكەی وتوە، رۆژانە نزیكەی 6 تۆن خەیار بەرهەممان هەیەو بەرهەمەكانمان بۆ هەمو كوردستان و عیراقی دەنێرین و دەتوانین هەناردەی دەرەوەشی بكەین.
وتوشیەتی: نزیكەی هەزار خانوی پلاستیكی لە سپیمال هەیە، ئێمە لەمانگی دوەوە خەیار دەچێنین و لە مانگی چوار دەیڕنینەوە، ڕێگەوبانی باش دروستكراون، ئەمەش هاتوچۆی بۆ ئاسان كردوین هاوردەی خەیار قەدەغە كراوەو ئەوەش بۆ فرۆشی خەیاری خۆماڵی زۆر باشە.

Paylas: