هەواڵی گرینگ ... جەمیل بایک و موراد قەرەیلان قەندیلیان بە جێ هێشتووە و چوونەتە ئەم شوێنە لە هەرێمی کوردستان !!!
پەیامی کورد ... هەواڵی گرینگ ... جەمیل بایک و موراد قەرەیلان قەندیلیان بە جێ هێشتووە و چوونەتە ئەم شوێنە لە هەرێمی کوردستان !!!
مامۆستایەکی زانکۆی غازی عەنتاب لە تورکیا ڕایگەیاندووە کە بایک و قەرەیلان لە چیاکانی قەندیل دەرچوونە و ڕۆیشتوونەتە پارێزگای کەرکووک .
حسێن شێخانلی ئۆغلۆ ، مامۆستای زانکۆی غازی عەنتاب لە تورکیا و ئەندامی شاندی زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم زانکۆیە لە ووتارێکدا بە ئاماژەدان بە ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : یەکێک لەو سنوورانەی کە تورکیا بە شێوەی بەرفراوان و تووند هێرشی دەکاتە سەر ناوچەکانی شەنگال و هەفتانینە . لە شەش مانگی ڕابردوودا هیچ زەرەر و زیانێک بە کادیرانی ڕابەرایەتی PKK نەگەیشتووە و ئێستا دام و دەزگاکانی هەواڵگری و سیخوری تورکیا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی جەمیل بایک سەرۆکی هاوبەشی شەورای ڕابەری PKK و موراد قەرەیلان فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی خەلق HPG ەن
شێخالی ئۆغلۆ لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاکشام ی تورکیا ڕایگەیاندووە : بە پێی زانیارییەکان کە بە دەستمان گەیشتووە ، جەمیل بایک و قەرەیلان لە چیای قەندیل دەرچوونە و گواستراونەتەوە بۆ ناو شاری کەرکووک ئەوان ئێستا لە سنوورەکانی فەیلەق لە پارێزگای کەرکووک لە نێوان خەڵکی ئاسایی دا دەژین . چیتر قەندیل بۆ کادیرانی ڕابەری PKK شوێنێکی ئەمن هەژمار ناکرێت ."