هەپەگە، کوژرانی (٤٥) ئەندامی تیمە تایبەکانی تورکیای راگەیاند
هەپەگە رایدەگەیەنێت، کە لەچالاکییەکی گەریالانیاندا (٤٥) ئەندامی تیمە تایبەتەکانی تورکیای له ئاگرى کوژراون.
لە راگەیەندراوێکدا، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) بڵاویکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی رۆژی (٢٠)ی ئایار، گەریلاکانیان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى سه‌رکه‌وتنى شۆڕشگێڕیى له ناوچه‌ى گوربولاک له‌سنورى بازید سه‌ر به ئاگرى، چالاکییەکیان دژى پاسێکى گه‌وره‌ى تیمه تایبه‌ته‌کانى سوپاى تورکیا (جه‌ندرمه) ئه‌نجامدا.
هەر لەراگیندراوەکەدا ئاشکراشکراوە، کە لەئەنجامی ئه‌و چالاکیه‌ی گەریلاکاندا (٤٥) ئه‌ندامى تیمى تایبه‌تى تورکیا کوژراون.
باس لەوەشکراوە، کە لە دواى چالاکییه‌که‌ش سوپاى تورکیا ویستیانە ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانى گه‌ریلا وه‌ڵامیان داونهتەوه و هێزەکانی سوپای تورکیایان ناچار کردووە بکشێنه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوو هه‌لیکۆپته‌ریش هه‌ر له‌وێ بوونه ئامانجى هێزه‌کانى گه‌ریلا و یه‌کێک له هه‌لیکۆپته‌ره‌کان زیانى به‌رکه‌وت و ناچار به پاشه‌کشێ کران.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی راگەیندراوەکەی هه‌په‌گه‌دا بڵاوکراوەتەوە، کە دوا نیوه‌ڕۆی هەمان رۆژ هێزه‌کانى سوپای تورکیا به تۆپ و هاوەن ده‌ستیان کردووە به تۆپباران و دواتر کوژراوه‌کانى خۆیان گواستووهتەوه.