Kurdistan
هەپەگە، کوژرانی (١٤) سەبازی تورکیای لەبرادۆست راگەیاند
هەپەگە رایگەیاندووە، کە گەریلاکانیان لە چالاکییەکدا بۆ سەر سەربازگەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی برادۆست (١٤) سه‌ربازی ئەو سوپایەیان کوشتووەو و (٧)ی دیکەشیان بریندارکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، کە پێش نیوەڕۆی دوێنێ گه‌ریلاكانیان لە گردی لێلیكانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له‌هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان، دژی سه‌ربازانی تورکیا چالاكییه‌كی به‌هێزیان ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیایان تێكشکاندووە.
هەپەگە ئاشکراشیکردووە، کە لەو چالاکییەدا (١٤) سه‌ربازی سوپای تورکیا كوژران و (٧)ی دیكه‌ش برینداربوون، کە برینی ٤ سه‌ربازیان سه‌خته.
بس لەوەشکراوە، کە سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌گردی لێلیكان گه‌مارۆ دراون و نه‌ده‌توان جموجۆڵ بكه‌ن، نه ده‌شتوانن له ناوچەکە هەڵبێن.