Kurdistan
هەولێر/ دوو ژن کە پێنج هەزار دۆلاریان دزیبوو دەستگیر کران
پەیامی کورد.. هەولێر/ دوو ژن کە پێنج هەزار دۆلاریان دزیبوو دەستگیر کران
لە راگەیەراوێکدا پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ئافرەتیان لە سەر دزینی بڕی پێنج ھەزار دۆلار لە شۆفێرێکی تاکسی راگەیاند.
پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاندووە: "بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان نووسینگەی دارەتوو، دوو تۆمەتباری ئافرەتیان بە ناوەکانی (ھ.ع.ف) و (ک.م.ھ) دەستگیر کرد، کە بڕی پێنج ھەزار دۆلاریان لە شۆفێرێکی تاکسی دزیبوو".
ئاماژە بەوەشکردووە: "تۆمەتبارانی ناوبراو بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، راگیران و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گێڕدرایەوە".