TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەولێر.. دوو ئەندامی حزبی دیموکرات بوونە ئامانجی کردەوەیەکی تێرۆریستی

سارا
Yazar
📅 02 Mart 2018 01:42

دوو ئەندامی حزبی دیموکرات ئێران لە هەولێر بوونە ئامانجی کردەوەیەکی تێرۆریستی

ئەم دوو ئەندامەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، خەڵکی شاری کامیارانن و دانیشتووی شاری هەولێر ، بە هۆی دانانی بۆمبی چێندراولە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بە تووندی بریندار بوون .

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ، ئێوارەی ئەوڕۆ پێجشەممە ١٠ ی ٢٠١٨ ، سەلاح رەحمانی هاوڕێ ، لە گەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران دانیشتووی شارۆچکەی " بنەسڵاوە " ی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بە تووندی بریندار بوونە و بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان یەکیکیان هەردوو لاقی خۆیان لە دەستداوە و برینەکانیان سەختە و ئێستاش لە چاودێری چڕدان لە نەخۆشخانەی شاری هەولێر .

سەلاح ڕەحمانی ، یەکێکە لە ئەندامە چالاکەکانی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر ، هەر بەم هۆیەوە چەندین جار لە لایەن وەزارەتی ئیتیلاعات و سوپای پاسدارانەوە هەڕشەی کوشتنیان لێ کرابوو .

Paylas: