Kurdistan
هەولێر/ خۆشک و برایکە لە زێی گەورە دا خنکان
پەیامی کورد … هەولێر/ خۆشک و برایکە لە زێی خەبات دا خنکان
خوشک و برایەک لە زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکان و بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێریش زانیاری لەمبارەیەوە خستە روو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئاب، بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە خوشک و برایەک بە ناوەکانی (فاتیمە عەزیز) تەمەن ١٥ ساڵ و (عەبدوڵا عەزیز) تەمەن ١٦ ساڵ، لە زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکان.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئێستا تیمەکانی ژێرئاوی بنکەی بەرگری شارستانی خەبات خەریکی گەڕانن بەدوای تەرمەکان.