Kurdistan
هەولێر و بەغدا نابێت گوێ بە دەنگە نەشازەکان بدەن
پەیامی کورد ... لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانس و پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خوێندن و تەکنەلۆژیا، ، سەلیم جبوری رایگەیاند: "نابێت گوێ بەو
دەنگە نەشازانە بدرێت، کە هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان دەکەن".
راشیگەیاند: "سەردانەکانی ئەم دوایەی شاندی هەردوولا، بەڵگەی باشبوونی پەیوەندییەکانە".
ئاماژەی بەوەشدا، خۆشحاڵ بووم دیدارم لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا و هەڵوێستە نیشتیمانییەکانی لەبیر ناکەین.