TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەولێر/ کرێکارێکی شارەوانی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 20 Şubat 2021 17:10

پەیامی کورد … هەولێر/ کرێکارێکی شارەوانی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا

 

بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کرێکارێکی شارەوانی گیانی لەدەستدا.

 

 

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ڕوودوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری نزیک ڕێگای موسڵ لەنێوان کەپسێکی خۆڵ وخاشاکی ماڵان و تەکسیەکدا ڕوویدا.

 

بەهۆی روداوکەوە، کرێکاری شارەوانی گیانی لەدەستداوە و کرێکارێکیش بریندار بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕووداوەکە بەهۆی تیژ ڕەویەوە بووە.

Paylas: