TR KU SO
FB X
Kurdistan

حکومەتی عێراق بڕیارێکی لە سەر هەرێمی کوردستان ڕاگرت

سارا
Yazar
📅 23 Ekim 2018 00:06

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێرا ق فەرمانگەی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان‌هەڵوەشایەوە بەپاساوی ئەوەی دەبێت یەک فەرمانگە لەو شێوەیە لەسەرتاسەری عێراقدا بوونی ھەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم جێبەجێنەكراوە و كارەكان بەئاسانی بەڕێوەدەچن، شاندێك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راسپێردراوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق. .

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەرکرا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان بەپاساوی ئەوەی کە دەبێت یەک فەرمانگە لەو شێوەیە لەسەرتاسەری عێراقدا بوونی هەبێت  .

 

Paylas: