TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 28 Haziran 2021 02:19

پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا



هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا و بەمەش ژماری ئەو کەسانەی لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لەو شارە دەستبەسەر کران گەیشتە ٦ کەس.

بەگوێرەی هەواڵێکە لە  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوکراوەتەوە، رۆژی یەکشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١  هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی "شۆڕش مەحموودیان" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

لەم ڕاپۆتەدا هاتووە هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتوویی ڕابردوو لانیکەم ٦ هاووڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان ئازاد و ٤ کەسی دیکەیان هێشتا دەستبەسەرن.

 

Paylas: