TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی کورد لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 13 Şubat 2021 12:59

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا

 

بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی ٢٤ی رێبەندانی ٢٧٢٠( ١٢ فێورییەی ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیکی پایەگای هەڵاڵەی باکوور هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەیمکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا. 

 

ناسنامەی ئەو کەسەی "نادر بەراران" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی " کەل کەلی سەروو"ی ناوچەی چرداول ڕاگەیەندراوە. 

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە سنووری شاری مێهران بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین کە سێ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

Paylas: