TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی کورد لە سنە لەسێدارە درا

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2022 19:26

پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد لە سنە لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی پیاو بە ناوی عەبدوڵڵا ڕەحیمی خەڵکی دێولان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کرا و بەم پێیە ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٧ی جولای ٢٠٢٢) دوو بەندکراو لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە دراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوڵڵا ڕەحیمی چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

ئەمڕۆ سزای سێدارەی سوهەیلا عابیدی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ لە بەندیخانەی سنە بەڕێوەچووە.

ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی پەیام یەزدانی و هیوا ئەحمەدی کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەوڵاوان گوازرابوونەوە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە.

هەنگاو زانیویەتی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی دیکە کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت بۆ پێ بژاردنی بڕی پارەی دیە جێبەجێ نەکراوە.

Paylas: